کورتەی هەواڵەکانی۳ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

بۆچی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کەم بوونەتەوە؟
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان هێشتا وەک یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە عێراقدا ئەژمار دەکرێت، سڕینەوەی بەشێکی زۆری بوودجەی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای نوێی پنتاگۆندا، ئەوە نیشان دەدات کە واشنتۆن خەریکی پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ئەمنیی خۆیەتی لە عێراق و بە شێوازێکی پلەبەندی پابەندییەکانی لە ناوچەکەدا کەم دەکاتەوە.


جموجوڵی بەغدا بۆ دروستکردنی "وەزارەتی ئاسایشی فیدڕاڵی" لە گەرمەی گوشارەکانی واشنتۆندا
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکوومەتی عێراق رایانگه‌یاندووە سەرکردە ئەمنی و سەربازیه‌کان تاوتوێی پڕۆژەیەکی سەرەنج راکێش دەکەن بۆ دروستکردنی وەزارەتێکی نوێ کە بە "وەزارەتی ئاسایشی فیدڕاڵی" ناسراوە، ئەو وەزارەتە هەموو ئەو یەکە چەکداریانە دەگرێتەوە کە لەناو هێزە چەکدارە بنەڕەتییەکاندا نین، لەسەروشیانەوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان.


سەعدی پیرە: پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوای بە هاوبەشی و کاری پێکەوەیی نییە
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە توندی ڕەخنە لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە پارتی تا ئێستاش یەکێتی تەنانەت وەک "برای بچووکیش" قبووڵ نەکردووە و هێشتا بڕوای بە بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە.


گومانم هەیە لە پابەندبوونی دیمەشق بە مافەکانی کوردەوە
مایڵز  کاگینز، ئەفسەری خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، لە واشنتۆن هۆشداریی دا کە حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کوردی ئەو وڵاتەدا سستە، و تەنها ڕاگەیاندنی مافەکان بەس نییە.


وەزیری ناوخۆی سووریا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی حەسەکە کۆ بوویەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا، لەبارەگای وەزارەتی ناوخۆ لە شاری دیمەشق، ئەنەس خەتابی وەزیری ناوخۆی سووریا،  لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکە و چەند فەرماندەیەکی دیکەی یەپەژە کۆ بوویەوە و باسیان لە چەندین دۆسییەی گرنگی ئەمنی ناوچەکە کرد.

کد مطلب 2795759

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha