گزارش
2020-12-17 13:25
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بانکی جیهانی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لەنێو کۆمەڵی خانەخوێ، ئاوارەکان و عێراقییە کۆچەرەکاندا بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەربەو ڕێکخراوەیە بە یاوەریی بانکی جیهانی لەبارەی کاریگەریی تەشەنەی کۆرۆنا لەسەر ڕێژەی هەژاری لێکۆڵینەوەیێکیان لە لوبنان، ئوردن و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و گەیشتوونەتە ئەوی ئەنجامەی کە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ڕێژەی هەژاریی لەنێو کۆمەڵی خانەخوێ و ئاوارەکاندا زۆر زیاد کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە نزیک لە 4.4 ملیۆن کەس لە کۆمەڵگا جیاوازەکانی ئوردن، لوبنان و هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی کۆرۆنادا چوونەتە چینی هەژاری کۆمەڵگا.
ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لەنێو کۆمەڵی خانەخوێ، ئاوارەکان و عێراقییە کۆچەرەکاندا بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران