ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بزاڤێکی نوێ لیست پێشکەش دەکات

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ نێکست پرێس کردووە، ئەگەر دواخستنی ھەڵبژاردن بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و سەر لەنوێ کۆمسیۆن ناوی قەوارە و بەربژێرەکان وەربگرێتەوە، ئەوا ئەمجارە بزاڤێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو لیستە نوێیە ئەدھەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد و چەندین کەسایەتی دیکەی هەرێم ڕابەرایەتی دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ھەموو ئامادەکارییەک  دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەرگرتنی قەوارەی نوێ و کاندیدەکان لیستە نوێکەی ئەدھەم بارزانی و ھەڤاڵەکانی ڕاستەوخۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن.

کد خبر 2770572

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha