07:17 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
وته‌بێژی YPG له‌ عه‌فرین تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
تیرۆریستان له‌ عه‌فرین ده‌رده‌که‌ین

به‌شی سووریا- وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ عه‌فرین ئاماژه‌ به‌ ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانیان ده‌کات که‌ هه‌مان ده‌رکردنی به‌ ته‌واوه‌تی میلیشیاکانی سه‌ر به‌ تورکیا له‌ عه‌فرینه‌ و ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی پاک‌کردنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ عه‌فرین درێژه‌ی هه‌یه‌.

برۆسک حه‌سه‌که‌ وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ عه‌فرین به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت عه‌فرین له‌ میلیشیا توندئاژۆکان پاک بکه‌ینه‌وه‌. له‌و ڕۆژه‌ی که‌ عه‌فرین کۆنتڕۆڵ کرا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان‌ بۆ زه‌برلێدان و ده‌رکردنی تیرۆریستان له‌ عه‌فرین ده‌ستی پێکردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ و تاکوو پاک‌کردنه‌وه‌ی خاکی سووریا له‌ تیرۆریستان بێده‌نگ نابین و هه‌ر ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ به‌ شه‌ڕه‌کانمان ده‌ده‌ین. ئێمه‌ هه‌موو ئیمکاناتێک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین به‌کار ده‌هێنین.

وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ خۆیان بۆ شه‌ڕێکی چاره‌نووسساز ئاماده‌ ده‌که‌ن و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئۆپه‌راسیۆنی ئێمه‌ دژی تیرۆریستانی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێکرددوووه‌ و دێر یان زوو تورکیا ناچار ده‌بێت له‌ عه‌فرین بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

برۆسک حه‌سه‌که‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ که‌ هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌مبه‌ر عه‌فرین چییه‌ ڕوونی کرده‌وه‌: ئاشکرایه‌ که‌ تورکیا به‌ یارمه‌تیی میلیشیاکانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی کردۆته‌ سه‌ر خاکی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش له‌و بابه‌ته‌ ئاگاداره‌ و پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌ی تورکیا بێ‌هه‌ڵوێست نه‌بێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: دانووستانێکمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌بوووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستییێکه‌ که‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان دێر یان زوو له‌ سووریا ده‌رده‌کرێن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه