23:55 PM   IRAQ
SATURDAY, 18 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکەکانی تورکیا بە توندی بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن
وته‌بێژی HDP:
ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ پرێس کۆنفڕانسێک له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژه‌ به‌ دۆخی نائاساییی تورکیا ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: درێژکردنه‌وه‌ی 3 مانگه‌ی دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا ته‌واو بوووه‌ و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ 3 ساڵ دۆخی نائاسایی درێژ ده‌که‌نه‌وه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌و یاسایه‌ی که‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانیان کردوووه‌ هێشتنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایییه‌. له‌ ڕای گشتی وا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ دۆخی نائاسایی هه‌ڵگیراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ته‌نیا کاتی دۆخی نائاسایی هه‌ڵده‌گیردرێت و له‌ بنه‌ڕه‌تدا دۆخی نائاسایی ده‌مێنێته‌وه‌. ده‌یانه‌وێت دۆخی نائاسایی به‌ مافه‌کانی تورکیاوه‌ بلکێنن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: له‌ دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کووده‌تای 15ی جووڵای 2 پرسیاری شه‌فافمان بوو. وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ئامارێک له‌سه‌ر دادگه‌یی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ ئاراسته‌ ده‌کات که‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و هاوپه‌یوه‌ند به‌ پرسی کووده‌تا ده‌ستگیر کراون. نزیک به‌ 2 هه‌زار که‌س حوکم دراون و دادگه‌یی کردنی 2 هه‌زار و 500 که‌سی‌تریش درێژه‌ی هه‌یه‌ واتا له‌باره‌ی 5 هه‌زار که‌سی هاوپێوه‌ند به‌ کووده‌تا قسان ده‌کرێت. لێکدانه‌وه‌ی پرسی ده‌یان هه‌زاران مرۆڤیش پێویسته‌ که‌ له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و 5 هه‌زار که‌سه‌ی که‌ به‌ بۆنه‌ی به‌شدارییان له‌ کووده‌تا حوکمیان بۆ ده‌رده‌کرێت چ چاره‌نووسێکیان هه‌یه‌؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌سه‌ر حوکمی دادستێنه‌کان له‌ زینداندان و له‌ کار دوور خراونه‌ته‌وه‌ چ چاره‌نووسێکیان ده‌بێت؟

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه