23:54 PM   IRAQ
SATURDAY, 18 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   فڕۆکەکانی تورکیا بە توندی بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن
ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح:
کورد له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ناسڕدرێته‌وه‌

به‌شی جیهان- که‌ریم نووری ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: هه‌موان ده‌زانن که‌ کورد له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ناسڕدرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند مانگ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی عێراق تێده‌په‌ڕێت و به‌ بۆنه‌ی هه‌بوونی پێکهاته‌ جۆراوجۆره‌ ئایینییه‌کان له‌ عێراقدا هێشتاکه‌ لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ڕێکنه‌که‌وتوون به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ مانای هه‌وڵ‌نه‌دانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن نییه‌. سه‌ره‌ڕای لاواز بوونیان پاش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی ساڵی 2017، کورد یه‌کێک له‌ گرینگترین پێکهاته‌کانی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

که‌ریم نووری ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح -یه‌کێک له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که‌ زیاترین کورسیی په‌رله‌مانی له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایار وه‌ده‌ست هێنا- ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ناکرێت کوردی عێراق له‌ ده‌وڵه‌تی نوێ وه‌لاوه‌ بنرێن.

ناوبراو به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆری وت: ئێستاکه‌ گفتوگۆ و دانووستانه‌کان خه‌ریکه‌ ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی به‌ شێوه‌ی فه‌رمیی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ نه‌کرێت و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی دیاری نه‌کرێت دانووستانه‌کان حاڵه‌تێکی فه‌رمییان نابێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح وتیشی: کورد به‌شێکی هه‌ره‌گرینگ له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت. هه‌مووان ده‌زانن که‌ حیزبه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ناسڕدرێنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاسایییه‌.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ که‌ریم نووری جه‌خت ده‌کاته‌وه‌: دانووستانه‌کان ڕه‌هه‌ندی عه‌شیره‌گه‌ری‌ نییه‌ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ براوه‌ سوننه‌کانیش ئه‌نجام ده‌بێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه