![]() | فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازى له سووریا ده‌که‌نه ئامانج به‌شی سووریا- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى ته‌مموزى 2018 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یێكى سه‌ربازى له ناوچه‌كانى جۆڵان سه‌ر به پاریزگاى ئه‌ل قونه‌یته‌ره. |
کوردپرێس- ئاژانسى (سانا)ى فه‌رمیی سووریا له زارى سهرچاوهیێكى سه‌ربازییه‌وه ڕایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشى مووشه‌كیان ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یێكى سووریا له شارۆچكه‌كانى حه‌زه‌ر و ته‌ل كرۆم له نزیک جۆڵان سه‌ر به پارێزگاى ئه‌ل قونه‌یته‌ره و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوووه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى ئیسرائیل ته‌نها زیانى ماددى به سوپاى سووریا گه‌یاندوووه.
ئه‌و ئاژانسه زیاتر ڕایگهیاندوووه که هێزی به‌رگریی سووریا چه‌ند مووشه‌کی به ئاراسته‌ی ئه‌و هێرشه هاویشتوووه.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵگریی ئیسرائیل له سه‌ر زارى سوپاى ئیسرائیل ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌یان پشت‌راست كردۆته‌وه و سێ بنكه‌ى سه‌ربازییان له سووریا كردوووه‌ته ئامانج و هه‌روه‌ها به مووشه‌ک هه‌وڵى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكهیێكى بێفڕۆكه‌وانى سه‌ر به سوپای سووریاى داوه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103