20:37 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
سه‌عدی پیره‌ باس له‌ دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی و پارتی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌گه‌رچی‌ بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی‌ كۆ ببنه‌وه‌ بۆ دانانی‌ میكانیزمێكی‌ هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ داهاتوو به‌ڵام وته‌بێژی‌ یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات که‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ و هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ڕه‌سمیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ‌لێدوانێكدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "وابڕیابوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 12ی‌ 7ی‌ 2018 ئێمه‌ وه‌كوو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ تاوتوێ کردنی كارنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كۆ بینه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌ نه‌بوونی به‌شێک له ‌ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نادرێت".

ناوبراو وتیشی‌: "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ بڕیار بوو باس بكرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت".

هه‌فته‌ی ڕابردوو له ‌كۆبوونه‌وه‌یێكدا یه‌كێتی و پارتی بڕیاریان دا دوو لیژنه‌ بۆ سه‌ردانی به‌غدا پێكبهێنن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سوننه و شیعه‌ كۆ ببنه‌وه‌ و كارنامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بخه‌نه ‌ڕوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه