20:27 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌و سندوقانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ره‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له ‌هۆڵی‌ شادی ‌شاری‌ هه‌ولێر پرۆسه‌ی‌ ژماردنه‌وه‌ و جیا كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد.

له‌ پرۆسه‌که‌دا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ٢١٥ سندوق ده‌کرێت که‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.

ڕۆژی ٩ی ئه‌م مانگه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێکرد و دوو ڕۆژی خایاند.

به‌پێی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی به‌شێک له‌ وێستگه‌کانی پارێزگای سلێمانی به‌ نموونه‌ وێستگه‌ی ٣ی قه‌زای دوکان نه‌وه‌ی نوێ ١٧ ده‌نگ زیادی کردوووه‌، کۆمه‌ڵ ١١ ده‌نگ، گۆڕان ٧ ده‌نگ، هاوپه‌یمانی ٣ ده‌نگ، یه‌کگرتوو ٤ ده‌نگ، پارتی ٨ ده‌نگ.

له‌و ئه‌نجامه‌ ته‌نیا یه‌کێتی ده‌نگه‌کانی که‌میان کردوووه‌ به‌ جۆرێک له‌ ژماردنی ئه‌لیکترۆنی ١١٢ ده‌نگی هه‌بوووه‌ به‌ڵام له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ٦٥ ده‌نگی هه‌بوووه‌ واته‌ ٤٧ ده‌نگ که‌می کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه