20:41 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
چاودێری سیاسیی کوردی عێراق:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆكوشتنی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاودێرێكی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان جۆرێكه‌ له‌ خۆكوشتنی سیاسی و بچووک كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵیدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود عه‌بدولخالق چاودێری سیاسی و سه‌رۆكی ده‌زگای ستاندار بۆ توێژینه‌وه‌ به‌ ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: هه‌ر هه‌رێمێک دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی نه‌مێنێت و دامه‌زراوه‌كانی كارا نه‌بن ئه‌وا هه‌رێمێكی لاواز ده‌بێت و له‌ چوارچێوه‌ی فیدراڵییێكی ئیداریدا ده‌مێنێته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌نگاوێكه‌ بۆ بچووک كردنه‌وه‌ و لاواز كردنی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقدایه‌.

مه‌سعوود عه‌بدولخالق له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: "له ‌كۆی ئه‌و 300 هه‌رێمه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا هه‌ن ته‌نها ئه‌و هه‌رێمانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسی و یاساییدا به‌هێزن كه‌ خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمن و هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌شه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیییان به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه