18:50 PM   IRAQ
SUNDAY, 23 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارتی له‌ ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رکۆمار وه‌ڵامی یه‌کێتی ده‌داته‌وه‌
سوپای تورکیا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیێکی کانتۆنی عەفرین

بەشی تورکیا- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە وەڵامی جووڵە سەربازییەکانی یەپەگەدا تۆپبارانی گوندی "بینی" لە ناوچەی شێراوای عەفرینیان کرد.

کوردپرێس:

پاش جووڵەی سەربازیی یەپەگە لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین، تۆپخانەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە تۆپباران کردنی گوندی "بینی" لە ناوچەکە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون هێزی چەکداری تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا لە ڕۆژی چوارەشەمە 11ی تەمووزەوە کاتژمێر 4 و 42 خولەک بە کاتی سووریا دەستیان کردووە بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەکە.

هەواڵەکان هاوکات باسی ئاگرکەوتنەی جۆربەجۆر لە زەرعاتی گوندەکە دەکەن ئەوەش بە هۆی بۆردمانی تۆپخانەکانی تورکیاوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه