20:30 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
یه‌كێتی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هاته‌ ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "جیاوازییێكی ئه‌وتۆ له ‌نێوان یاسای درێژكردنه‌وه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ 30 حوزه‌یران و یاساكه‌ی 11ی ته‌مووز نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێواس فایه‌ق په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و یاسایه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مووز بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا، زۆر له ‌یاسای ژماره‌ 19ی 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2013 ده‌چێت كه‌ تایبه‌ت بوو به ‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به ‌تایبه‌ت له‌ هه‌ر دوو مادده‌ی (1) و (2)ی هه‌ر دوو یاساكه‌ كه‌ ئامانجی پارتی هاتۆته‌دی.

ناوبراو له‌باره‌ی په‌سه‌ند كردنی یاساكه‌ی 11ی ته‌مووز له‌ هه‌ولێر وتیشی: "له‌ یاساكه‌ی 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2013 بۆ دوو ساڵ كاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژ كرایه‌وه به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ی كه‌ 11ی 7ی 2018 په‌سه‌ند كرا كه‌س نازانێت بۆ چه‌ند ساڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت".

ڕێواس فایه‌ق ئاشكراشی كرد: به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ تا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ جێبه‌جێكاره‌كان لای تاكه‌ كه‌سێک ده‌بێت كه ‌ئه‌ویش سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: له ‌ساڵی 2014دا فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد كه‌ جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له ‌ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ دیاری بكرێت "به‌ڵام به‌پێی یاساكه‌ی 11ی ته‌مووز ئه‌و‌ پره‌نسیپه‌ نایه‌ته‌دی بۆیه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه