05:46 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ ئێران لەئێستادا پیشاندەری گرنگایەتیی ئەم وڵاتە بۆ عێراقە
ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مان؛
به‌ره‌ی توركمانی هێزێكی سه‌ربازیی 500 که‌سی له‌ که‌رکووک دروست ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: به‌ره‌ی توركمانی هێزێكی سه‌ربازیی 500 كه‌سی له‌ که‌رکووک دروست ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داودی له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ ڕۆژنیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: "به‌ره‌ی توركمانی هێزێكی سه‌ربازیی له‌ که‌رکووک بۆ دروست كراوه‌ كه‌ ژماره‌یان 500 چه‌كدار ده‌بێت و ئه‌و هێزه‌ ڕاسته‌خۆ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت و ڕاهێنانیان له‌ توركیا كردوووه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ "ئه‌و هێزه‌ مووچه‌ و یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌ویان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دابین ده‌كرێت".

داودی ده‌شڵێت: "ئه‌و گرووپه‌ میلیشیاییه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ كار له‌سه‌ر دروست كردنی ده‌كرێت و ئێمه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌و پرسه‌مان ورووژاند چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا حكوومه‌تی عێراق له‌ ڕێگای وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند كه‌ ئاگاداری وه‌ها بابه‌تێک نین".

ناوبراو گوتی: "ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه‌ توركمانیی كه‌ركووكن و سه‌ر به‌ به‌ره‌ی توركمانیین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد هه‌وڵێک هه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌ی توركمانی بكرێته‌ به‌شێک له‌ حه‌شدی شه‌عبی و وه‌ک هێزیكی فه‌رمیی بناسرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه