20:36 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تایبەت بۆ کوردپرێس:
دامەزراندنی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پێوەندیی بە ئارەزووی کوردەوە نییە

بەشی دیمانە/ جیهان- بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گفتوگۆیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا وتوویەتی مەبەست لە کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەوەیە وەکوو سەنتەرێکی ناوچەیی بۆ کاروباری سیاسی و سەربازیی ئەمریکا بەکار بهێنرێت و پێوەندیی بە کوردەوە نییە.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێش چەند ڕۆژ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پڕۆژەی کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانەی جیهانی لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە. بڕیارە پڕۆژەکەش ساڵی 2020 بکرێتەوە.

ئەو کارەی ئەمریکا لە بەر ڕۆشنایی ئەو پشتگیرییانەی واشەنتۆن لە هێزی پێشمەرگە و چالاکیی بەرفراوانی کۆمپانیا گەورە ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دەنگۆی ئەوەی ناوەتەوە کە ئەمریکا بە کردنەوەی گەورەترین کونسووڵخانەی خۆی لە هەولێر بەنیازە گرینگیی زیاتر بدات بە هەرێمی وردستان لە چاو بەغدا و دەوڵەتی ناوەند و پێدەچێت ئەوەش خزمەت بە ئارەزووی کورد بکات بەتایبەت لە مەوزووعی سەربەخۆییدا.

بەڵام مایکڵ ڕووبین بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە ئێستا توێژەری پەیمانگای ئەمریکەن ئەنتەرپڕایزە لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە خوێندنەوەیێکی تایبەتم نییە بۆ پڕۆژەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ نموونە ئەمریکا پێشتر گەورەترین کونسووڵخانەی خۆی لە وڵاتی میسر بنیات نا لە بەر ئەوەی ئەمریکا پێویستی بە جێگیر کردنی هێز ی جۆربەجۆر لە هێزی ئەمنی و سیاسی وەکوو دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سیا)، پۆلیسی فیدراڵ و پەیمانگای بۆشایی ئاسمانی ئەو وڵاتە. ئەوەش لە وڵاتانی دیکە نەدەکرا بۆیە ڕووی لە میسر کرد.

مایکڵ ڕووبین لەبارەی ئامانجی ئەمریکا لە بنیاتنانی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریا لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ کوردپرێس ڕوون کردەوە: ئامانجی ئەمریکا لەو پڕۆژەیە ئەوەیە ناوچەکە بکات بە سەنتەری چالاکییەکانی خۆی بۆ سەڵماندنی پێبەندبوونی بە مەوزووعی ئاسایش و ئەمنیەت لە عێراق و سووریا. بۆیە مەبەست لە پڕۆژەکە ئەوە نییە ئەمریکا بەدەم ئارەزووی حوکمڕانانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارتییەوە چووبێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه