20:36 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
ئاڵدار خه‌لیل تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
کورد هیچ ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌کردوووه‌

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ له‌ كوردستانی سووریا به‌ کوردپرێسی وتوووه‌: زه‌حمه‌ته‌ کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند گفتوگۆ بکات و بگاته‌ ڕێكکه‌وتن.

ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی له‌ کوردستانی سووریا له‌ دیمانه‌یێکی کورتدا به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: زه‌حمه‌ته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی باکووری سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو گرووپ و لایه‌نێک به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند ده‌که‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی نه‌پچڕاوه‌ و له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا که‌ سنووری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌ هێزه‌کانی ئێمه‌ و سوپای سووریا پێوه‌ندیی سنوورداریان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاڵدار خه‌لیل ده‌شڵێت: پێشتریش گوتبوومانه‌ ئێمه‌ پێش مه‌رجمان بۆ گفتوگۆ کردن نییه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێکدایه‌ که‌ مافی هاووڵاتییان دانی پێدا بنرێت.

ناوبراو له‌باره‌ی پێوه‌ندیی ناوچه‌ی باکووری سووریا له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌مریکی و ڕووسی به‌ کوردپرێسی وت: پێوه‌ندیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ته‌نها به‌ستراوه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆره‌وه‌ و داهاتووی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش به‌ستراوه‌ به‌ ڕه‌فتاری ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه