15:07 PM   IRAQ
SATURDAY, 19 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   پێنتاگۆن نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر ئاشکرابوونی داتا سه‌ربازییه‌کانی له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ ڕووسیا ڕاده‌گه‌یێنێت
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019 - 07:06
گۆڤاری بەرگریی جینز: ئەمەریکا هێزی نوێ ڕەوانەی سووریا ناکات

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری بەرگریی جینز، حکوومەتی ئێستای ئەمەریکا مانەوەی 1000 هێزی وڵاتەکەی لە سووریا بۆ جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکانی پێبەسە و بە تەواو دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نیویۆرک تایمز چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا هەواڵێکی لەبارەی زیاتر کردنی سەربازانی ئەمەریکی لە سووریا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ناوچەی ئارام بڵاو کردەوە. ئەم ڕۆژنامە ڕایگەیاندبووئەمەریکا بە نیازە 150 سەربازی دیکە ڕەوانەی سووریا بکات. بەڵام گۆڤاری جینز ڕاپۆرتێک لەسەر نەناردنی هێزی زیاتر لەلایەن ئەمەریکاوە بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکییەوە باسی لە ناردنی 150 هێزی سەربازیی دیکەی ئەمەریکا بۆ وڵاتی سووریای کرد. بەڵام گۆڤاری بەرگریی جینز کە بەوتەی خۆی دەستی بە سەرچاوەیێکی ورد و تەواو پەیدا کردووە، لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی خۆیدا نووسی ئەمەریکا هیچ هێزێکی نوێ بۆ سووریا ڕەوانە ناکات.

پرسی ناردنی هێزی نوێ بۆ سووریا کاتێک هاتە ئاراوە کە ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمەریکی جەختیان کردبووەوە کە دامەزراندنی ناوچەی ئارام و دەوریەی هاوبەش لەگەڵ تورکیا مۆڵەت بە ئەمەریکا نادات لەسەر شەڕی داعش تەرکیز بکات. بۆیە ئەمەریکا هێزی نوێی پێویستە بۆ دەوریە هاوبەشەکانی لەگەڵ تورکیا. بەڵام گۆڤاری جینز لە زاری ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکییەوە دەنووسێت دەورییەی هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە سەر سنوورەکانی سووریا و دامەزراندنی ناوچەی ئارام نابێتە هۆی کورت هێنان لە شەڕی دژبە داعش.

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستاش بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا سەرلەبەری ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزی ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە ئەمەریکا هێزی نوێ ڕەوانەی سووریا ناکات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه