14:41 PM   IRAQ
SATURDAY, 19 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   پێنتاگۆن نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر ئاشکرابوونی داتا سه‌ربازییه‌کانی له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ ڕووسیا ڕاده‌گه‌یێنێت
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 - 13:20
مامۆستای زانکۆی ترێنت-ی کەنەدا:
کوردی سووریا هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی تورکیا

بەشی جیهان- باریش کاراگاچ دەڵێت تورکیا کوردانی سووریا بە دوژمنی خۆی وەسف دەکات بەڵام ئەوان بۆ سەر تورکیا هەڕەشە نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر باریش کاراگاچ، مامۆستای زانکۆی ترێنت لە کەنەدا دەڵێت: پێچەوانەی ئەوەی کە تورکیا کوردانی سووریا بە هەڕشە دەزانێت بۆ سەر وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیێک کوردەکان هەڕەشە نین بۆ سەر تورکیا.

ناوبراو بە ڕیئال نیووز نێت وێرک-ی وتووە: دژایەتی کردنی تورکیا لەگەڵ کوردانی سووریا، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئەو وڵاتە هەمبەر کورد کە لە دەیەکانی 1920 و 1930ەوە دەستی پێکردووە. حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا بەردەوام دژی مافی کوردەکانی وڵاتەکەیان وەستاونەتەوە و ئێستا ئەو دژایەتی کردنە گەیشتۆتە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا بەتایبەت دژ بە کوردانی سووریا.

مامۆستای زانکۆی ترێنێت جەخت دەکاتەوە تورکیا بەگشتی هەرچەشنە دەسکەوتێکی سیاسی بۆ کورد قبووڵ ناکات. تورکیا نیگەرانی دامەزرانی کیانێکی کوردی خۆبەڕێوەبەر لە سووریایە و پێی وایە ئەم بابەتە هەڕەشە لە بوونی تورکیا دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا کوردانی سووریا هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.

دوکتۆر باریش کاراگاچ جەخت دەکاتەوە کە هەموو بەرپرسانی تورکیا تەنانەت نەیارانی حکوومەتی ئێستای ئەردۆغان وەکوو ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کە بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ناوبراو دەستی لەکار کێشایەوە، لە دژایەتی کردنی کورددا هیچ جیاوازییێکیان نییە و وەکوو یەک بیر دەکەنەوە.

مامۆستای زانکۆی ترێنت لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات سەرۆک کۆماری تورکیا کە جەخت لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام و جێگیر کردنی 3 ملیۆن پەنابەری سووری لەو ناوچە کوردنشینە دەکات ئامانجێکی نییە جگە لەوەی کە دیمۆگرافیای ناوچەکە تێکبدات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه