23:03 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 12 SEPTEMBER 2019 - 13:02
قوباد تاڵه‌بانی و سه‌عد حه‌ریری ته‌ئکید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و لوبنان ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوولی 2019 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ لوبنان و له‌لایه‌ن سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنانه‌وه‌ له‌ به‌یرووت پێشوازی لێكرا و له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌ "سه‌رای گه‌وره‌"ی ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یرووت به‌ڕێوه‌ چوو دوو لایه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کانی لوبنان و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ كرد که‌ پێویسته‌ كۆنسووڵخانه‌ی لوبنان له‌ هه‌ولێر له‌ فه‌خرییه‌وه‌ بكرێته‌ فه‌رمی به‌و پێیه‌ی ژماره‌یێكی زۆر هاووڵاتی لوبنانی له‌ هه‌رێمی کوردستانن و له ‌كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌ش له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا.

سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی بۆ لای سه‌عد حه‌ریری دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وتارێكدا هات له‌ دیداری زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و له‌وێدا جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ ئاماده‌بووانی ڕوون كرده‌وه‌ حوكمڕانی باش و ڕه‌شید ڕێگر ده‌بێت له ‌په‌لكێشان و ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆر و ستایشی ڕۆڵی عادل عه‌بدولمه‌هدیی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق.

جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوولی 2019‌ قوباد تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ دیداری زانكۆی ئه‌مریكی له‌ به‌یرووت و زنجیره‌یێک دیدار و چالاكی گه‌يشته‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه