13:01 PM   IRAQ
FRIDAY, 15 NOVEMBER 2019
 به په‌له |◀   رووسیا داوا دەکات ئه‌مه‌ریكا كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان راده‌ستی دیمه‌شق بكاته‌وه‌
THURSDAY, 12 SEPTEMBER 2019 - 12:44
کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانی تورکیا ده‌کۆڵێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانی دیاربه‌کر- ماردین- وان و دیاری‌کردنی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیای تاوتوێ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا کۆبوونه‌وه‌یێکی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانی دیاربه‌کر- ماردین و وانی تورکیا و دیاری‌کردنی قه‌یووم له‌ جێگه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاندرس کیناپه‌ سه‌رۆکی کۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خۆجێیی و هه‌رێمییه‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا نیگه‌رانیی خۆی له‌ دوورخستنه‌وه‌ی سێ شاره‌وانیی کوردی تورکیا ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ک کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا له‌ نزیکه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانانی کوردی تورکیا ده‌که‌ین. شاره‌وانانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ ئه‌نجامی ئیراده‌یێکی ئازاد و عادڵانه‌دا هه‌ڵبژێردراون. له‌ ڕابردووشدا کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا نیگه‌رانیی خۆی له‌ سه‌پاندنی یاسای به‌ده‌ر له‌ یاسا و ڕێساکان دژی شاره‌وانییه‌کان و دیاری‌کردنی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل ده‌ربڕیبوو.

له‌ کۆتاییی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که‌ ڕاپۆرتده‌ره‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا ڕۆژانی 1 تا 4ی ئه‌کته‌وبری 2019 سه‌ردانی تورکیا بکه‌ن و دۆخه‌که‌ بکۆڵنه‌وه‌ و له‌ کۆتاییی مانگی نۆڤێمبێریشدا گرووپێکی‌تر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بکات.

هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خۆجێیی و هه‌رێمییه‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵی بانگهێشت کرد که‌ سه‌ردانی شاری ستراسبۆرگ بکات و به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌کته‌وبری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی یۆرۆنیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه