23:03 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 12 SEPTEMBER 2019 - 12:39
عادل عه‌بدولمه‌هدی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دواگۆڕانکارییه‌کانی عێراقیان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆ بوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی عێراق و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌و وڵاته‌ له‌ جیهانی عه‌ره‌ب و ناوچه‌که‌دا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ناوبراو ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوولی 2019 له‌ شاری به‌غدا پێشوازی له‌ جنین هنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی یارمه‌تییه‌کانی ڕێکخراوه‌که له‌ به‌غدا‌ کردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوو لایه‌ن هاوکارییه‌کانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، گۆڕانکارییه‌ ئیجابییه‌کانی ئێستای عێراق له‌ بواری ئابوور و ئاسایش، پڕۆژه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی ئابوور و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌، به‌هێزبوونه‌وه‌ی سه‌قامگیری، کاره‌ مرۆڤدۆستانه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاواره‌کانیان خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تیشکیان خستۆته‌ سه‌ر ده‌وری به‌هێزی عێراق له‌ جیهانی عه‌ره‌ب و ناوچه‌که‌ و ڕاپۆرتی ئه‌مدواییه‌ی یۆنامیشیان لێکداوه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا ته‌ئکید له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌ ئه‌رێنییه‌کان و پشتیوانی له‌ ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کراوه‌ له‌پێناو به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی یاسا.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه