22:42 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 12 SEPTEMBER 2019 - 12:05
نه‌شناڵ ئینترست: ئه‌مریکا ناتوانێت ڕێگری له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا بکات

به‌شی وتار/ جیهان- نه‌شناڵی ئینترستی ئه‌مریکا نووسیی: ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ سووریا پێگه‌یێکی لاوازی هه‌یه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا ناتوانێت له‌ به‌رانبه‌ر بڕیاره‌که‌ی تورکیا بوه‌ستێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له‌ یه‌ک ساڵ پێش ئێستاوه‌ نزیکه‌ی 80 هه‌زار هێز و که‌ره‌سته‌ی قورسی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کردووه‌ و خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دووهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان ئاماده‌ ده‌کات. ساڵی 2018 تورکیا ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریای کرده‌ ئامانج و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌رهێنا و سوپای ئازادی سووریا سه‌ربزێوانی پاڵپشتکراوی خۆی له‌ سووریا له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیر کرد.

تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هۆشداری به‌ ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی کوردی سووریا داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌ نه‌دات ناوچه‌ی ئارام له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له نزیکه‌ی‌ سنووره‌کانی تورکیا به‌ درێژاییی 500 کیلۆمه‌تر دروست بکات کرده‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ ده‌رکردنی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ باکووری سووریا ئه‌نجام ده‌دات. ڕۆژی 7ی ئه‌گێست ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن پاش دیدارگه‌لێکی فراوان له‌ نێوان به‌رپرسانی باڵای دوو وڵات له‌سه‌ر دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا ئیتیفاقیان کرد و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ندێک هه‌نگاوی‌ پێشبینی‌کراو به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ هه‌ڵگیراوه‌ له‌وان تێکدانی سه‌نگه‌ری هێزه‌ کوردییه‌کان، پاشه‌کشێیان له‌ نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی ئاسمانی و زه‌وینیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا و دروست‌کردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی دوو لایه‌ن له‌ خاکی تورکیا.

به‌ڵام تورکیا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێشتا پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ناوچه‌ ئارامه‌که‌ قووڵاییێکی که‌متری نیسبه‌ت به‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا هه‌یه‌ و هۆشداری ده‌دات که‌ مومکینه‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی چاوه‌ڕوانییه‌کانی بژارده‌ی سه‌ربازی به‌کار بهێنێت.

گۆڤاری ئه‌مریکیی نه‌شناڵ ئینترست ئه‌گه‌ری کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا به‌ دوور نازانێت و پێی وایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مریکا پێگه‌یێکی به‌هێزی له‌ چاو ڕابردوو له‌ سووریا نییه‌ و زیاتر له‌ نیوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ سووریا کشاوه‌ته‌وه‌.

نووسه‌ری وتاره‌که‌ی نه‌شناڵ ئینترست ئاماژه‌ به‌ نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا به‌ ڕووسیا و کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له‌ مۆسکۆ و پشتیوانییه‌کانی ڕووسیا له‌ کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ده‌کات و ئه‌م مه‌سه‌له‌ نیشانه‌ی به‌هێزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی تورکیا و هاوپه‌یمانه‌که‌ی واتا ڕووسیا له‌ سووریا ده‌زانێت.

هه‌روه‌ها عه‌لی ده‌میرتاش نووسه‌ری وتاره‌که‌ ئاماژه‌ به‌ پڕچه‌کبوونی سوپای تورکیا به‌ چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی نوێی شه‌ڕ ده‌کات و ئه‌م مه‌سه‌له‌ به‌ ده‌ستپێکێک ده‌زانێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی که‌ تورکیا به‌ تیرۆریستیان ده‌زانێت.

نووسه‌ری وتاره‌که‌ باس له‌ نفووزی هه‌رچی زیاتری ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا له‌ سووریا و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ به‌رهه‌ڵستکاری هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا وه‌ک سه‌رکرده‌ی هۆزه‌کان ده‌کات که‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی سه‌ربازی دژی کوردی لێبکه‌وێته‌وه‌.

وتاری نه‌شناڵ ئینترست هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ دروست‌کردنی ده‌یان بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا ده‌کات له‌ قووڵاییی خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌پێناو به‌رده‌وامیی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ی تورکیایه‌ و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ مومکینه‌ تورکیا له‌ ڕێگای ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی سه‌ربازی له‌ باکووری سووریا ڕێگری له‌ په‌ره‌پێدانی جووڵه‌ی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی نێوان عێراق و سووریا بکات.

نووسه‌ری وتاره‌که‌ پێی وایه‌ که‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت هاوکات له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ‌کردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناسراو به‌ چنگ له‌ دژی په‌که‌که‌ له‌ عێراق، هه‌نگاوێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزی کوردی سووریا هه‌ڵبگرێت که‌ ئه‌وان سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ ده‌زانێت.

وتاره‌که‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ پێگه‌ی ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌کانی له‌ سووریا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نفووزی دیکه‌ی زلهێزه‌کانی سووریا وه‌ک ڕووسیا، ئێران و تورکیا لاواز بووه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی په‌که‌که‌ له‌ عێراق، به‌هێزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ربازیی تورکیا و ناڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ هه‌مبه‌ر چۆنێتیی جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی تورکیا دژی کوردی سووریا له‌ئارادایه‌ و ئه‌مریکاش ناتوانێت ڕێگری له‌و بابه‌ته‌ بکات.

هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌کته‌رێکی خۆشه‌ویست له‌ سووریا نییه‌ چوونکه‌ هیچ که‌س خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و وڵاته‌ نییه‌. ئه‌و وڵاته‌ به‌ بێ هاوکاریی تورکیا ناتوانێت به‌ شێوه‌یێکی سه‌رکه‌وتووانه‌ له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ تورکیاش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پشتیوانیی به‌ربڵاوی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا خوازیاری کشانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ سووریا بۆ ئه‌وه‌ی سێهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆی له‌ سووریا جێبه‌جێ بکات که‌ دووهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی دژی کورد دێته‌ ئه‌ژمار.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه