22:25 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 18:48
وەزیری نەوتی عێراق:
هەرێم بەردەوامە لە پێبەندنەبوونی بە ڕێککەوتنە نەوتییەکەی لەگەڵ عێراق/ درێژە بە هاوردەی گازی ئێران دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەکاتەوە تا ئێستا هەرێمی کوردستان پێبەند نەبووە بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوت و بوودجەی فیدراڵ و هەروەها ڕایدەگەیێنێت وڵاتەکەی درێژە بە هاوردە کردنی گازی ئێران دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: بەشی عەرەبیی ئاژانسی ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە وەزیری نەوتی عێراق، سامر عەزبان ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ / ٩ لەسەردانەکەیدا بۆ ئەبووزەبی پێتەختی ئیمارات رایگەیاند: "هەولێر تا ئێستا ئەو بەشە نەوتەی رادەست نەکردوە کە لەسەری رێککەوتووین‌ و لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێ‌ت و پابەند بێت پێیەوە".

ناوبراو وتیشی: "لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێ‌ کە پەیوەستە بەهەناردەکردنی نەوت ‌و پشکی لە بوودجەی عێراقدا".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه