22:26 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 14:20
هه‌سه‌ده‌ کوژرانی به‌رپرسێکی باڵای داعشی ڕاگه‌یاند

به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ کوژرانی به‌رپرسێکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان ڕاگه‌یاند که‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ دۆسیه‌ی کوشتن له‌و ڕێکخراوه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوولی 2019 هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد که‌ به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (10-9-2019) ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تیان له‌ باکووری شه‌دادی ئه‌نجام داوه‌ و توانیویانه‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی کوشتنی ڕێکخراوی داعش بکوژن.

هه‌سه‌ده‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش ناوی (ئه‌بوو حارس عێراقی)یه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌منی بووه‌ له‌ سنووری نێوان سووریا و عێراق و له‌ باشووری موسڵیش به‌رپرسی دۆسیه‌ی کوشتن بووه‌. هه‌روه‌ها ساڵی (2013) فه‌رمانده‌ی ئه‌منیی ویلایه‌تی دیاله‌ بووه‌.

هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) باسیان له‌وه‌ش کردووه‌ که‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له‌ توونێلێکدا خۆی حه‌شار داوه‌ له‌ باکووری ناوچه‌ی شه‌دادی و دوای ئه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ست نه‌کردووه‌ له‌ کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانیان کوژراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه