22:23 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
WEDNESDAY, 11 SEPTEMBER 2019 - 10:55
له‌ دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیی ئه‌مریکا؛
ئه‌ردۆغان: تورکیا ئاسایشی سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا دابین ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا باسی له بابه‌تی‌ په‌نابه‌رانی سووریی نیشته‌جێی خاکی تورکیا کرد و گوتی: ئێمه‌ ئاسایشی سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانانمان له‌ ناتۆ دابین ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ ویلبور ڕۆس وەزیری بازرگانیی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری که‌ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان کردووه‌ له‌ لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی توندی به‌ پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ یه‌په‌گه‌ له‌ باکووری سووریا پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: ناردنی نزیكه‌ی 50 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا ئێمه‌ی به‌ شێوه‌یێكی جددی نیگه‌ران كردووه‌. ئه‌م جیهازاته‌ سه‌ربازییه‌ دژی چ که‌سێک به‌کار ده‌هێنرێت؟ دژی تورکیا. قبووڵ‌کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ وه‌ک مه‌سه‌له‌یێکی ستراتێژیک قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: ئێمه‌ هه‌نگاوه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئاراممان هه‌ڵگرتووه‌. چاوه‌ڕوانیمان له‌ ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منی په‌نابه‌رانی سووری بۆ خانووی خۆیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تیرۆریزم چڕ بکاته‌وه‌. ئه‌مڕۆ 3.6 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌ تورکیان که‌ ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیکه‌ش حسێب بکه‌ین ئه‌م ڕه‌قه‌مه‌ ده‌گاته‌ 5 ملیۆن په‌نابه‌ر. ئێمه‌ ئاسایشی سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانانمان له‌ ناتۆ دابین ده‌که‌ین. ئیدی محاڵه‌ وڵاته‌كه‌مان باوه‌ش بکاته‌وه‌ بۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له‌ سووریاوه.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه