22:24 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
SUNDAY, 8 SEPTEMBER 2019 - 14:27
ئه‌سۆشێتێدپرێس: کوردی سووریا هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاکێشانی هێزی نوێ ده‌خاته‌ گه‌ڕ

به‌شی جیهان- ئه‌سۆشێتێدپرێس ڕاپۆرتی دا که‌ به‌ دوای کشانه‌وه‌ی هێزی دیموکراتی سووریا له‌ ناوچه‌ ئارامه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ کورده‌کان به‌نیازن هێزێکی نوێ ڕابکێشن به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماده‌یێکی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ته‌ئکید له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی کشانه‌وه‌ی هێزی سووریای دیموکرات به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد له‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌کاته‌وه‌. بڕیاره‌ هێزێکی سه‌ربازیی نوێ به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ناوچه‌ی ئارام (وه‌ک ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سرێکانی و گرێسپی) جێگه‌ی هێزی سووریای دیموکرات بگرنه‌وه‌.

خه‌لیل خه‌لۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی گرێسپی که‌ له‌مدواییانه‌دا پێکهاتووه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشێتێدپرێسی ڕاگه‌یاند که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕاکێشانی هێزی نوێ له‌ نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ خستۆته‌ گه‌ڕ و ئه‌م هێزانه‌ به‌ دوای ڕاهێنانی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌وان ئه‌مریکاوه‌ ته‌ڤلی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ناوچه‌که‌ ده‌بن.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ زۆرینه‌ی هێزه‌ 500 که‌سییه‌کانی ژێر فه‌رمانی ناوبراو له‌ هه‌مان هێزی سووریای دیموکرات هه‌ڵبژێردراون. ژماره‌یێکی زۆر له‌و هێزانه‌ش ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ن که‌ تورکیا ئه‌وان به‌ تیرۆریست وه‌سف ده‌کات.

فه‌رمانده‌ کورده‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی گرێسپی ئاماژه‌ی به‌‌ تێکدانی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی سووریای دیموکرات کرد پاش ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکا و زیادیشی کرد: له‌ ئێستادا هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جێگه‌ی هێزی سووریای دیموکراتیان گرتۆته‌وه‌ به‌م شێوازه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ له‌ ڕاستیدا هه‌مان هێزی کوردی که‌ تورکیا ئه‌وان به‌ تیرۆریست ده‌زانێت به‌ ناوێکی نوێ له‌ ناوچه‌ ئارامه‌که‌دا ده‌بن.

به‌رپرسانی کورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای پێکهێنانی هه‌رچی خێراتری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێگری له‌ دروست‌بوونی بۆشاییی ئه‌منی له‌ ناوچه‌که‌ بکه‌ن.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 5ی ئه‌یلوولی 2019 جۆزف دانفۆرد سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا گوتارێکی له‌ په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ پێشکه‌ش کرد و باسی له‌ ڕاکێشانی 50 تا 60 هه‌زار هێز بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ ئێستادا 50 له‌سه‌دی کاره‌کان ئه‌نجام دراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه