23:02 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
SUNDAY, 8 SEPTEMBER 2019 - 11:47
کورد، بەشار ئەسەد و ڕووسیای پێباشە تاکوو تورکیا

بەشی جیهان- فەرماندە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت ئەگەر کوردەکان لەگەڵ تورکیا نەگەنە ڕێککەوتن و ئەمەریکا سووریا بەجێبێڵێت، کورد پێکەوە ژیان لەگەڵ بەشار ئەسەد و ڕووسیای پێباشترە تا زاڵ بوونی تورکیا بەسەر ناوچەکانیاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش چەندین مانگ گفتوگۆ لەنێوان تورکیا و ئەمەریکا لەسەر باکووری سووریا، هەردوولا لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام ڕێککەوتن. مەزلووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە هێزی کورد و عەرەب پێکهاتووە لەبارەی قووڵایی ناوچەی ئارام بە تەلەفیزیۆنی CNNی وتووە قووڵایی ناوچەی ئارام لە هەندێک شوێندا 5 کیلۆمەتر و لە هەندێک شوێنی دیکەدا تا 12 کیلۆمەتر دەبێت.

ناوبراو دەشڵێت ئەگەر هەوڵەکان لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام ڕابگیردرێت و ئەمەریکا سووریا چۆڵ بکات هێزەکانی ئەوان ناچار دەبن بۆ خۆپاراستن لە هەڕەشەکانی تورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد و ڕووسیا دەست بە دانووستان بکەنەوە. هەڵبەت ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمە هەڵبژاردنێکە لەنێوان خراپ (سووریا و رووسیا) و خراپتردا (تورکیا).

مەزلووم کۆبانێ جەخت دەکاتەوە کە کوردەکان سازیان لەگەڵ بەشار ئەسەد و رووسیایان پێباشتر تاکوو ژیان لەژێر دەسەڵاتی تورکیا.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات؛ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنجومەنی پیران دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت ئەوان دەبێت پشتگیری لە مافی کوردەکانی سووریا بکەن و دان بە ڕۆڵی گرینگی کوردەکان لەشەڕ داعشدا بنێن.

ناوبراو هیوای دەریبڕی متمانەکەی ئەوان بە ئەمەریکا لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەسەر ناوچەی ئارام و هێور کردنەوەی دۆخەکە کاردانەوەی دروستی ئەمەریکای لێبکەوێتەوە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەردەوامن لە وتەدانی ئاژاوەگێڕانە لەبارەی باکووری سووریا.

مەزڵووم کۆبانی دەڵێت گەورەترین نیگەرانیی کوردەکان ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیایە چوونکە ئەردۆغان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەڕەشەکانی زیاتر دەکاتەوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هۆشدار دەدات هەڕشەکانی تورکیا داعشی بوێرتر کردووە و خۆی بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر باکووری سووریا ڕێکخستووەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه