22:33 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 5 SEPTEMBER 2019 - 14:37
مێژوونووسی سەربازیی ئەمەریکی:
سیاسەتی ئەمەریکا لەبارەی کورد ڕوون نییە

بەشی جیهان- تیئۆدور گاچل دەڵێت ئەمەریکا ژمارەیێک لە کوردەکان بە تیرۆریست دەزانێت و لەگەڵ هەندێکیشیاندا هاوپەیمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیئۆدور گاچل مێژوونووسی سەربازی لە ئەمەریکا لە وتارێکدا بە ناوی «خەیانەت لە کورد» سیاسەت و ستراتێژییەکانی ئەمەریکای هەمبەر کورد شی دەکاتەوە و بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەمەریکا سیاسەتێکی ڕوون لەبارەی کورد پەیڕەو ناکات و بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی و کاتی ڕووداوەکان لەگەڵ کورد مامەڵە دەکات.

ناوبراو لە وتارەکەیدا کە گۆڤاری پرۆینس جورناڵ بڵاوی کردۆتەوە بڕوای وایە کە تەعامولی ئەمەریکا لەگەڵ کورد زۆر سەیرە چوونکە ژمارەیێک لە کوردەکان بە تیرۆریست دەزانێت و لەگەڵ هەندێک تریشیاندا هاوپەیمانی پێکدێنێت.

تیئۆدور گاچل بڕوای وایە کە کورد هاوپەیمانێکی باشە بۆ ئەمەریکا بەڵام ئەمەریکا تەعامولێکی باشی لەگەڵیاندا نییە.

هەڵبەت ناوبراو ئاماژه بەم بابەتەش دەکات کە کورد یەکدەست نییە و بۆ نموونە ئەگەر چاو لە کوردەکانی عێراق بکەین ژمارەیێکی زۆر بزووتنەوە و حزبی سیاسییان پێکهێناوە کە ڕێگا و ڕەوشتی جیاوازیان گرتووەتە بەر بۆیەش کوردەکانی عێراق لەو ڕیفراندۆمەدا کە بەڕێوەیان برد سەرکەوتوو نەبوون.

ئەم مێژوونووسە ئەمەریکیە ئاماژە بەم پرسەش دەکات کە وڵاتانی جیهانیش هەڵویستێکی یەکگرتوویان هەمبەر کورد نییە چوونکە پەکەکە لە هەندێک لە وڵاتەکان وەکوو ئەمەریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ژاپۆن خراوەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و هەندێک وڵات وەکوو میسر، ڕووسیا و سوییس پەکەکە بە تیرۆریست نازانن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه