22:24 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا:
ئه‌مريكا چه‌كه‌كانى له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ريكا ئه‌و چه‌كانه‌ى پێشتر دابوويه‌ ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده‌) لێيان وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ گوتيشى: "کاتێک هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج ده‌ركران چه‌كه‌كانيشيان لێ وه‌رده‌گيرێته‌وه‌. ئينجا ئێمه‌ و ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكى سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه‌ ده‌بين."

هه‌روه‌ها گوتى: "هێزه‌ توركى و ئه‌مه‌ريكييه‌كان پارێزگارى له‌ ئاسايشى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى هێزى نوێى ئه‌منى دروست ده‌كرێت."

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ گوێره‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێکتێگه‌يشتنه‌ى له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن هاتۆته‌ ئاراوه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌يه‌ له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سووريا هێزه‌کانی يه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ چه‌ک بکرێن."

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا نووره‌ددین جانیکلی وه‌زيرى به‌رگریى توركيا ڕای‌گه‌یاندبوو هێزێكى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكى و توركى كار بۆ ده‌ركردنى يه‌كينه‌ كورده‌كان له‌ (مه‌نبه‌ج) ده‌كه‌ن وه‌ک سه‌ره‌تایێک بۆ جێبه‌جێ كردنى ڕێككه‌وتنى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا.

ڕۆژى (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌مه‌ريكا له‌ واشنتۆن ڕێككه‌وتنى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى تايبه‌ت به‌ سووريايان واژۆ كرد و به‌ گوێره‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌مه‌ريكا پشتى له‌ هێزه‌ كوردييه‌كان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا به‌ كاريگه‌رترين هێزى هاوپه‌يمان له‌ دژى داعش وه‌سفي ده‌كردن.

سه‌رچاوه‌: K24

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه