22:22 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
په‌یامی ده‌میرتاش بۆ‌ ئه‌ردۆغان:
بۆ به‌ربژێربوونی هه‌ڵبژاردن بڕوانامه‌ی زانستگایی پێویسته‌ به‌ڵام که‌سێک بڕوانامه‌که‌ی ئێوه‌ی نه‌دیوه‌

به‌شی تورکیا- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: بۆ به‌ربژێربوونی هه‌ڵبژاردن بڕوانامه‌ی زانستگایی پێویسته‌ به‌ڵام که‌سێک بڕوانامه‌که‌ی ئێوه‌ی نه‌دیوه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی وته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ به‌ربژێربوونی ده‌میرتاش له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ هه‌ڵه‌ زانی بوو وتی: ئه‌م جار له‌ سه‌ر ڕای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانم. بۆ نموونه‌ ده‌ڵێم بۆ به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ پێی یاسا و ڕێساکان ده‌بێ بڕوانامه‌ی زانستگایی ببێت. به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌س بڕوانامه‌که‌ی ئێوه‌ی نه‌دیوه‌. بڕوانامه‌که‌ی من بۆ به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ته‌واوه‌ به‌ڵام له‌ باره‌ی بڕوانامه‌که‌ی ئێوه‌وه‌ گومان هه‌یه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوێنێ له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ به‌ربژێربوونی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و وتی: "بۆ به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێ مه‌رجه‌کانی به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردنمان ببێت، به‌ربژێربوونی ده‌میرتاش له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵه‌ ده‌زانم. ده‌ڵێن مه‌حکووم نه‌بوووه‌ و تاوانباره‌. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌بێ هه‌ر چی زووتر دروست بکرێت. هۆکاری تاوانباربوون و زیندان بوونی زۆر گرینگه‌. ئه‌و تۆمه‌تی کوشتنی 53 هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ پاڵه‌."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken‌

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه