03:33 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتی:
چاودێریی دادوه‌ره‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان بیدعه‌ت له‌لایه‌ن به‌غدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ چاودێریی دادوه‌ره‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان له‌ جیاتی چاودێرانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌ بیدعه‌تێک له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا سوورچی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان داوای چاودێریی دادوه‌رانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ کردوووه‌ و ئه‌و کاره‌ بیدعه‌تێک له‌لایه‌ن به‌غدایه‌ که‌ ئه‌و حیزبانه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بڕه‌و پێده‌ده‌ن.

سوورچی جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان له‌ واده‌ی خۆی و به‌ بێ به‌کارهێنانی سیسته‌می ئه‌لێکترۆنی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه