02:45 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   پێوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان یەک ساڵ پاش ڕیفراندۆم
سووریا داوا له‌ عێراق ده‌کات خاڵه‌ سنوورییه‌کانی نێوانیان بکاته‌وه‌

به‌شی سووریا- به‌ مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به‌ بواری بازرگانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی ناوچه‌که سووریا داوا له‌ عێراق ده‌کات خاڵه‌ سنورییه‌کانی نێوانیان بکاته‌وه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی (روسیه‌ الیوم) باڵیۆزی سووریا له‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یێکه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای کردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌کانی نێوان عێراق و سووریا ده‌کات به‌ تایبه‌ت خاڵی سنووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌ نێوان قه‌زاکانی قائمی عێراق و ئه‌لبوکه‌مالی سووریا.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ نامه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی راسته‌خۆی کێشه‌کانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێشگرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان له‌ کاروباری یه‌کتر کراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ نامه‌که‌ی باڵیۆزی سووریادا هاتوووه کردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری نێوان قائم و ئه‌لبوکه‌مال ده‌بێته‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی ناوچه‌که‌ و هێزه‌کانی هه‌ر دوو وڵات ده‌توانن ڕێگری له‌ هاتنی چه‌کدارانی داعش بۆ عێراق بکه‌ن و بواری بازرگانیش په‌ره‌ پێبده‌ن.

هاوکات له‌ دوای دروست بوونی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا و جموجۆڵی داعش له‌ سنووری نێوان سووریا و عێراق ئه‌و خاڵه‌ سنوورییانه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار داخران.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه