15:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
مێراڵ ئاکشنه‌ر ڕه‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ باکووری عێراق ده‌گرێت

به‌شی تورکیا- مێراڵ ئاکشنه‌ر کاندیدی حیزبی باشی تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ باکووری عێراق ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان به‌ره‌نگاری تیرۆر بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئایا تاکوو ئێستا بیستووتانه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئامێری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت؟

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاکشنه‌ر کاندیدی حیزبی باشی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕه‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ باکووری عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان به‌ره‌نگاری تیرۆر بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئایا تاکوو ئێستا بیستووتانه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئامێری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت؟ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تورکیا ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی کردۆته‌ ئامێری سیاسه‌ته‌ نێوخۆیییه‌کانی خۆی. هیچ کاممان نازانین بۆچی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک به‌پێی به‌رنامه‌ و به‌ شێوه‌ی باش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆچی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ خراپه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن بۆچی ده‌بێ گه‌ل ئێوه‌ هه‌ڵبژێرێت؟

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌ڵێین {ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان} سیاسه‌توانێکی مه‌ده‌نییه‌. سیاسه‌توانی مه‌ده‌نی به‌ 30 پاسه‌وان ده‌گه‌ڕێت؟ سیاسه‌توانی مه‌ده‌نی له‌ گه‌ل ده‌ترسێت؟ گاڵته‌ به‌ گه‌ل ده‌کات و ده‌ڵێت چایخانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌، کێکی به‌خۆڕایی ده‌ده‌م و له‌ولاشه‌وه‌ منداڵانی ئه‌ردۆغان ئه‌نجومه‌نی تریلیۆن دۆلاری ئیداره‌ ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه