22:24 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران:
ده‌بێ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تورکیا گرینگی به‌ پرسی کورد بده‌ن

به‌شی جیهان- گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له‌ ڕاپۆرتێکدا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ جیا له‌وه‌ی که‌ چ که‌س و چ حیزبێک له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر ده‌که‌وێت ده‌بێ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌کان له‌سه‌ر داواکاریی کورد بده‌ن که‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا دووباره‌ باسیان کردۆته‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی تورکیا و گرینگیی پرسی کورد ده‌کات. له‌ ڕاپۆرتی ئه‌و گرووپه‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ بابه‌تی کورده‌کانی تورکیا که‌ له‌ ساڵی 2015وه‌ قه‌ده‌غه‌ کرابوو ئێستا و له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌مدیسان باسی لێده‌کرێت.

له‌و ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه‌ که‌ کورده‌کانی تورکیا ده‌توانن کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش هه‌م حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌م حیزبی ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵێنیان داوه‌ هه‌ندێک داواکاریی کورد له‌به‌رچاو بگرن.

گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران پێشنیار ده‌دات که‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار یان حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌بێ درێژه به‌‌ پرسی کورد بده‌ن که‌ له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن باسی لێکرا و هه‌ندێک ڕێچار بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی کورد بدۆزنه‌وه‌ یان لانی‌که‌م ئه‌و دڵنیایییه‌ بده‌ن که‌ بابه‌ته‌کان له‌مباره‌وه‌ درێژه‌ی پێ ده‌درێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه