15:02 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌:
هاوپه‌یمانێتیی سائیروون و فه‌تح هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ره‌وڕووی شکست ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانێتیی سائیروون و فه‌تح هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ره‌وڕووی شکست ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن مووسه‌وی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هاوپه‌یمانێتیی نێوان سائیروون و فه‌تح له‌مپه‌ڕێکی گه‌وره‌ له‌ به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت و هه‌وڵه‌کانی واشنتۆن بۆ کاریگه‌ری‌دانان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسه‌توانانی عێراق و زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ره‌وڕووی شکست ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌وڵه‌کانی دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق و دیدار و دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت چوونکه‌ هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح و سائیروون ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکا بۆ زه‌برلێدان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بێ‌ئاکام ده‌کاته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان کرد.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه