15:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان:
یه‌که‌م کارم پاش 24ی حوزه‌یران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی ده‌بێت

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی به‌رپرسیاریێتم پاش 24ی حوزه‌یران یه‌که‌م کارێک که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته‌ و وتی: له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی به‌رپرسیاریێتم پاش 24ی حوزه‌یران یه‌که‌م کارێک که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان به‌ ته‌ئکید له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دۆخی نائاسایی له‌ وڵات که‌مترین کاریگه‌ری له‌ سه‌ر چالاکییه‌ هه‌ڵبژاردنییه‌کانی کاندیداکان نه‌بوووه‌، وتی: ته‌نها نموونه‌یێک بێرنه‌وه‌ که‌ دۆخی نائاسایی له‌مپه‌ری کام چالاکیی هه‌ڵبژاردنی پارته‌کان و به‌ربژێران بوووه‌؟ پێش له‌ هه‌موو شتێک ده‌بێ ته‌ئکید بکه‌م ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌ نییه‌ که‌ له‌ کاتی هاتنه‌ سه‌رکاری ئێمه‌ له‌ وڵات بوونی هه‌بوو. ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌ ئه‌و ڕێوشوێنه‌یه‌ بۆ ڕزگاربوونی ناوچه‌گه‌لێکه‌ که‌ له‌ مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردان.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه