15:01 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیازێكی شاراوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی چاكسازی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ كردوووه‌ نه‌ک بۆ چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ڕادیۆ نه‌وای وت: "حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌كوو مامه‌ڵه‌یێک له‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌ڕوانێت و ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردنیه‌وه‌ پاره‌یێكی زۆری بۆ بگه‌ڕێته‌وه و هه‌وڵیش ده‌دات به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی مووچه‌كانیان پێكده‌هێنێت."

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد له ‌ئێستادا هیچ نییه‌ت و ئیراده‌یێكی سیاسیی به‌هێز نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه ‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمدا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه