22:26 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئاو کرا بە سەر ئاگردا
سه‌عدی پیره‌: جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست گۆڕانكاریی ئه‌وتۆی لێناكه‌وێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتی وێڕای خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ چۆنێتیی به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست گۆڕانكاریی ئه‌وتۆ به‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌كاندا ناهێنێت و باشتره‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌ ناڕازییه‌كان به‌شداری له‌ گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ڵێت: به‌رنامه‌كه‌ خۆی له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌وانه‌ پێداگری كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ده‌ستوور، پێداگری كردنی له‌سه‌ر هێنانه‌ئارای ئاشته‌وایی له‌ نێوان خه‌ڵک و چینی سیاسی ئه‌وه‌ش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی كه‌می به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد و پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئاماده‌ بوونی كورد له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌ جیاجیاكان و پۆسته‌ باڵاكانی‌تر به‌‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان ده‌بێت، پشكی كورد له‌ بودجه‌ و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێشووی عێراق به‌ر كوردستان كه‌وتوووه‌.

له‌ به‌شێكی‌تری قسه‌كانیدا وته‌بێژی یه‌كێتی ڕه‌خنه‌ی له‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی هه‌رێم گرت كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی سكاڵاكانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیان ره‌ت كردۆته‌وه‌ و له‌وباره‌وه‌ وتی: "هه‌ر له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاره‌وه‌ داوامان كردوووه‌ كه‌ "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی براوه‌ی كورسی دابنیشین" بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ پرۆگرامی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ له‌ وه‌ڵامدا رایان‌گه‌یاندوووه‌ تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی سكاڵاكانیان ئاماده‌ی هیچ دانیشتنێک نابن."

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره سه‌رسوڕمانی خۆیشی له‌ دووره‌په‌رێزی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان نیشان دا و جه‌ختی کرده‌وه‌: "نازانم لۆجیكی ئه‌و كاره‌ له‌ چیدایه‌، گریمان كورسیێک یان دوو كورسی زیادیان كرد، چی له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆیه‌ واباشتره‌ سه‌رۆكی ئه‌و لیستانه‌ به‌شداری له‌ بیر و ڕاگۆڕینه‌وه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق چوونکه‌ چاوه‌ڕوانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست له‌ جێدا نییه‌".

ناوبراو پێشی وانییه‌ جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست گۆڕانكاری ئه‌وتۆی به‌دواوه‌ بێت و ده‌ڵێت "مادام ئه‌و لایه‌نانه‌ دڵیان به‌وه‌ ئاو ده‌خاته‌وه‌ با ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه