15:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
سه‌رۆک كۆماری عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسوڵمانان ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی 13-6-2018 د.فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق به ‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق و ته‌واوی موسوڵمانان كرد، هاوكات تیایدا داوای پته‌وكردنی سیسته‌می دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و به‌ره‌وپێش بردنی پلانه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و پاراستنی مافه‌كانی عێراقی كرد، سوود وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ماوه‌یێكی درێژخایه‌ن و ستراتیژی، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌

ئه‌ی گه‌لی عێراقی دلێر

سڵاوی خوداتان لێبێت

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ كه‌ ماڵئاوایی ده‌كه‌ین له‌ مانگی به‌زه‌یی و لێبوردن، مانگی ره‌مه‌زانی به‌ڕێز، گه‌رمترین پرۆزبایی پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقمان به ‌هه‌موو پێكهاته‌كانییانه‌وه‌ و ته‌واوی موسوڵمانان له‌ جیهاندا، داوا له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌كه‌م رۆژوه‌كانتان قبوڵ بكات و رۆژه‌كانتان بكاته‌ جه‌ژن و بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی، هاوكات له ‌سایه‌ی گه‌وره‌یی خۆیه‌وه‌ رۆژه‌ پیرۆزه‌كانمان بكاته‌ ده‌سپێكێكی مه‌زن و سه‌رتاسه‌ری بۆ به‌هێزكردنی هه‌نگاوه‌كانمان له‌ به‌ره‌وپێشچوونی پێكه‌وه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی ئاینده‌یێكی ئۆقره ‌و تاوسه‌ند و بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوكاری و لێتێگه‌یشتن و كاری بنیاتنه‌ری هاوبه‌ش.

ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه‌ به‌وپه‌ڕی هه‌ستی پێزانینه‌وه‌ سڵاو و پێزانینیم پێشكه‌ش بكه‌م به‌ قاره‌مانه‌ نه‌به‌زه‌كانمان له‌ رۆڵه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به ‌هه‌موو رێز و پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنانه‌یان كه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌ به‌سه‌ر تێرۆردا، قوربانی زۆر و زه‌وه‌ندیان پێشكه‌ش كردوووه ‌و داستانی قاره‌مانیه‌تییان تۆمار كردوووه‌ له‌ جه‌نگی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان دژی پاشماوه‌كانی تێرۆر، هه‌ر به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ سڵاوم بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان كه‌ ئه‌وان و ئێمه‌ش هه‌موومان شانازی ده‌كه‌ین كه‌ رۆڵه‌كانیان سه‌ر و ماڵیان به‌خت كردوووه‌ له ‌پێناوی سه‌ربه‌رزی و ئازادیدا، داوای سۆز و به‌زه‌یی یه‌زدان ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدان و چاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌ قاره‌مانه‌كان.. هاوسۆزی ده‌رده‌بڕم بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ تا ئێستاش به‌ده‌ست سه‌ختییه‌كانی ئاواره‌بوونه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، نزا و هه‌وڵ و هه‌نگاوی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌موو توانایاكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ و سه‌لامه‌تییان بۆ زێد و ماڵ و حاڵیان.

گه‌له‌كه‌مان كه‌ هه‌لومه‌رجی نائاسایی و دژواری تێپه‌ڕاند، گه‌له‌كه‌مان به‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌رجه‌ نائاسایی و دژواره‌كه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وره‌یێكی نه‌گۆڕی سه‌لماند بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ كاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموكراسی مۆدێرن و پابه‌ندبوون به‌ یه‌كگرتوییه‌كه‌ی، لێره‌وه‌ داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵی جدی بخه‌نه‌كار له ‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌ڕێی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و دیالۆگی پۆزه‌تیڤ و وه‌لانانی دوبه‌ره‌كی و لێكدابڕان و كاركردنی جدی له ‌پێناوی پاراستنی ئۆقره‌یی سیاسی و ئاسایش و هه‌ورازخستنی پره‌نسیبی هاووڵاتی بوون و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان به‌ هه‌ست كردن به‌ لێپرسراویه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به‌ قانوونه‌كان به‌و جۆره‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانی قووڵ ده‌كاته‌وه ‌و پێشكه‌وتن به‌ره‌و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق و پاراستنی مافه‌كانی له‌ سوودوه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ماوه‌یێكی درێژخایه‌ن و به ‌شێوه‌یێكی ستراتیژی و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌كه ‌و جیهان.

په‌روه‌ردگار رۆژه‌كانمان بكاته‌ جه‌ژن و خۆشی و ئاشتی و خۆشویستن و هیوا.

جه‌ژنتان پیرۆزو هه‌موو ساڵێک عێراق و عێراقییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ر له‌ خۆشیدا بن.

فوئاد مه‌عسووم

سه‌رۆک كۆمار

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه