15:02 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
مه‌لا به‌ختیار هۆشداری له‌ چاره‌نووسی كورد له‌ گۆڕانكارییه‌كان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ‌ له‌م دوو ساڵه‌دا زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕابچڵه‌كێ چوونكه‌ "كاتێک سه‌رده‌م ده‌گاته‌ وێناكردنی دوا سیناریۆی سیاسیی زلهێز و هێزی ناوچه‌یی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 13ی حوزه‌یران مه‌لا به‌ختیار نووسینێکی له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک له‌ژێر ناوی "كۆتاییی پاشماوه‌كانی جه‌نگی سارد و نه‌ته‌وه‌ی كورد" بڵاو کردۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه‌، با ئه‌وه‌ی ماوه‌ له ‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت به‌هیوا، هێزه‌ به‌ئه‌زموونه‌كان ‌و سه‌ركرده‌ خۆنه‌ویسته‌كان بیرێكی قووڵتر له ‌سه‌رده‌مه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌."

مه‌لا به‌ختیار كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا و كۆریا ڕێكکه‌وتن ‌و ته‌لبه‌ندی سیاسییان به ‌ده‌وری گۆڕستانی یه‌ک ملیۆن قوربانی ته‌نی‌ و گوڕیان بۆ په‌یوه‌ندی نوێ‌ به‌ستوووه‌."

له ‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كۆریا له ‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دوا سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تیی ئه‌مریكا بوو و چین ده‌مێكه‌ تێزی سێجیهانی فڕێداوه‌ و سیاسه‌تی گونجاوی ناوخۆیی ‌و ده‌ره‌كی گرتۆته‌به‌ر. كووبا ده‌هه‌یێكه گوتاره‌ درێژه‌كانی كاسترۆی دژی ئه‌مریكا پێچاوه‌ته‌وه‌ و نێوانی له‌گه‌ڵ سووریاش چاک كردۆته‌وه‌. ئێستا، له‌ فه‌نزه‌ویلای ئه‌مریكای لاتین كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ماوه‌. كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هێشتا ئاڕاسته‌ی جیاوازه‌. ئه‌م ڕاستیانه‌ش پێمانده‌ڵێ‌: نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهان خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پاشماوه‌ی جه‌نگی سارد ده‌سڕێته‌وه‌. ناكۆكی ئێران هی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد نییه‌، هی عه‌قیده‌یه ‌و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی- جوگرافی جیاوازیشی تێكه‌ڵاو بوووه‌."

مه‌لا به‌ختیار پێیوایه‌ "ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی زیاتر له ‌پێشه‌ و ته‌نانه‌ت له ئێرانیشدا. فه‌نزه‌ویلا زووتریش رێی چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ترامپ ده‌ركه‌وتوووه‌ سیاسه‌تی سه‌پاندنی زۆرترین فشاری ئابووری له‌پێناوی ڕێککه‌وتنی سیاسیدایه‌ نه‌ک بۆ جه‌نگ."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه