15:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
گوله‌هاوه‌نێک له‌ که‌رکووک ئاڕاسته‌ى باره‌گاى دژه‌تیرۆر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ گه‌ڕه‌کی شۆراو له‌ باکووری که‌رکووک ڕووی دا و تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان نه‌زاندراون و پۆلیسیش ده‌ڵێت گوله‌ هاوه‌نێك بوووه ‌و ئاراسته‌ى باره‌گای دژه‌تیرۆری عێراق كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكى پۆلیس ڕووداوه‌كه‌ى بۆ خه‌ندان پشتراست كرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ گولـه‌هاوه‌نێک بوووه‌ ئاراسته‌ی باره‌گایێکی کۆنی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای که‌رکوک- هه‌ولێر که‌ ئێستا هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی تێدایه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌ دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگى ته‌قه‌یێكى زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بیسترێت و ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووکیش له‌ نزیک باره‌گاکه‌ داخرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه