03:57 PM   IRAQ
SUNDAY, 21 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چووە مێژووەوە/ ڕیفراندۆم ناکۆکیی نێوماڵی کوردی زیاتر کرد
مالیکیش ده‌چێته‌ ھاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی سه‌دره‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕه‌وتی سه‌در پێشبینی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ده‌كات و بڕیار بوو شه‌وی ڕابردوو هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح سه‌ردانی نووری مالیكی بكات و پرسی به‌شداری كردنی له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سائیروون تاوتوێ بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا ئه‌سه‌دی به‌رپرسی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در به ‌میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندوووه‌ "له ‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو لیستی سائیروون و فه‌تح هاوپه‌یمانێتیان بۆ دروست كردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكهێنا، پێشبینی ده‌كرێت لیستی ده‌وڵه‌تی قانونیش كه‌ له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت بێته‌ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ "لیستی سائیروون هێڵی سووری له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لیستێک نییه ‌و هه‌ستیش ده‌كرێت بۆچوونی هاوبه‌ش له‌ نێوان سائیروون و ده‌وڵه‌تی قانون هه‌بێت."

هاوكات میدیا عێراقییه‌کان له ‌زاری به‌رپرسانی باڵای لیستی ده‌وڵه‌تی قانون بڵاویان كردۆته‌وه‌ بڕیار بوو شه‌وی ڕابردوو 13ی حوزه‌یران هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح سه‌ردانی نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون بكات و پرسی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی مالیكی بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ تاوتوێ بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هادی عامری ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له‌ نێوان لیستی سائیروون و ده‌وڵه‌تی قانون ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شدار بن له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عیراق.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه