15:01 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
ئیتاڵیا بۆ پاڵپشتی یەپەگە هێزی ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا کرد

به‌شی سووریا- ئاژانسی ئانادۆڵۆی توركی  ڕای‌گەیاندوووە: "ژمارەیێک سەربازی ئیتاڵی بە مەبەستی پشتیوانی یەپەگە گەیشتوونەتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە کوردییە".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شەممە ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی لەسەر زاری ئاژانسە ناوخۆییەکانی سووریاوە بڵاوی کردۆتەوە "ئەو هێزە سەربازییەی سوپای ئیتاڵیا هەفتەی پێشوو گەیشتوونەتە شاری حەسەكەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كە لە عێراقەوە هاتوون و پاشان بەرەو دێرەزور رۆیشتوون".

ئاژانسی ئانادۆڵۆ ژمارەی هێزە ئیاڵییەکەی بڵاو کردۆتەوە و  ئاماژەی بەوەداوە "ژمارەی ئەو سەربازانە لە 20 كەس تێناپەڕێت كە لە نێویاندا راوێژكاری سەربازیی هەن".

ئاژانسەکە ئەوەشیان وتوووە: "سەربازە ئیتاڵییەكان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش چوونەتە ناوچەكە و لە كێڵگەی نەوتی “ئەلعومەر” لە دێرەزور جێگیر بوون كە ئەو كێڵگەیە سەربازگەیێكی ئەمریكای لێیە و تا ئێستاش سەربازە ئیتاڵییەكان بەشداری شەڕیان نەكردوووە".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەر لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هێزی فەرەنساش رەوانەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە كراون و لە چەند ناوچەیێک بڵاوەیان پێكراوە بۆ بەشداری كردن لە شەڕی دژ بە داعش.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه