15:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
کەنەدا پڕۆژەی بووژاندنەوەی پێوەندیی لەگەڵ ئێران سڕ دەکات

بەشی جیهان- پەڕلەمانی کەنەدا پەسەندی کرد کە واز لە پڕۆژەی بووژاندنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بهێنێت و سوپای پاسداران بخاتە لیستی دامەزراوە تیرۆریستییەکانەوە ئەوەش بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران و پەسەندی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.

کوردپرێس:

پەڕلەمانی کەنەدا لە دانیشتنێکدا ڕۆژی سێشەمە 13ی حوزەیران پەسەندی کرد بەردەوام بێت لە بایکۆت کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و واز لەو پڕۆژەیە بهێنێت کە بڕیار بوو کار بۆ بووژاندنەوەی پێوەندییەکانی کەنەدا لەگەڵ ئێران بکات.

جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش لەگەڵ پەڕلەمانتارانی وڵاتەکەی کۆدەنگ بوو بۆ سڕکردنی پڕۆژەی بووژاندنەوەی پێوەندیی کەنەدا لەگەڵ ئێران و ڕاگرتنی هەموو هەوڵێکی دیپڵۆماسییانە بۆ خۆش کردنی پێوەندیی نێوان ئێران و کەنەدا.

هەر بە پێی ئەو بڕیارەی پەڕلەمانی کەنەدا سوپای پاسدارانی ئێران خرایە لیستی دامەزراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە تەنانەت دەوڵەتی ترەمپیش بڕیاری لەو جۆرەی دژ بە ئێران دەرنەکردووە و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئئەو کاتەی دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت بڕیاری دابوو پێوەندییەکانی کەنەدا لەگەڵ ئێران ببووژێنێتەوە و هەر بەو مەبەستەش ساڵی ڕابردوومانگی ئایار و مانگی تشرینی یەکەم دوو شاندی دپڵۆماتکاری ناردە تاران.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه