12:20 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
SATURDAY, 10 AUGUST 2019 - 13:29
که‌یهان که‌لهوڕ خه‌ڵاتی جیهانیی مۆسیقای برده‌وه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیاری به‌ناوبانگی کورد 19هه‌‌مین خه‌ڵاتی جیهانیی مۆسیقای (womex)ی به‌ده‌ست هێنا.

کوردپرێس:

که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیاری ئامێری که‌مانچه‌ (جۆزه‌)یه‌ که‌ له‌ جیهاندا به‌ناوبانگه‌ و به‌هۆی زاڵبوونی به‌ سه‌ر که‌مانچه‌که‌ی و داهێنانی نوێ له‌ مۆسیقادا بووه‌ براوه‌ی 19هه‌‌مین خه‌ڵاتی (womex).

ڕێکخراوی womex له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی هۆکاری بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن که‌یهان که‌لهوڕه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌: "که‌یهان که‌لهۆڕ به‌هۆی زاڵبوون، شاره‌زایی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، داهێنانی نوێ و دروست کردنی زمانێکی نوێ له‌ میووزیکدا و گه‌یاندنی ده‌نگی میووزیکی کلاسیک به‌ خه‌ڵکی جیهان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشراوه‌."

بڕیار وایه‌ خه‌ڵاته‌که‌ ڕۆژی 27ی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ له‌ مه‌راسیمێکدا له‌ وڵاتی فه‌نلاندا پێشکه‌شی که‌یهان که‌لهۆڕ بکرێت.

ڕێکخراوی womex هه‌موو ساڵێک له‌پێناو ڕێزگرتن له‌ باشترین میووزیک‌ژه‌نی جیهان، کاریگه‌ری سیاسی و ڕێزگرتن له‌ ته‌مه‌نێک کاری هونه‌ری، ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌به‌خشێته‌ هونه‌رمه‌ندێک.

شایانی باسه‌؛ "که‌یهان که‌لهوڕ" ڕۆژی 24ی تشرینی دووه‌می 1963 له‌ شاری "شاباد" (ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا) له‌ پارێزگای کرماشان له‌دایک بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا به‌هۆی هۆگری میووزیکه‌وه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ په‌روه‌رده‌بینین و خوێندنی میووزیک، له ‌ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا له‌گه‌ڵ ئۆرکێسترای ڕادیۆ- ته‌له‌فزیۆنی کرماشان ده‌ست به‌ هاوکاری ده‌کات و له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا ده‌ڕواته‌ ئیتاڵیا و دوای ئه‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن ده‌ڕواته‌ وڵاتی که‌نه‌دا و به‌شی میووزیک (ئاوازدانان) له‌ زانکۆی "کارلتون"ی ئه‌و وڵاته‌ ته‌واو ده‌کات و به‌هۆی زاڵبوونی به‌سه‌ر ئامێره‌ میووزیکییه‌کانه‌وه‌ هه‌ر زوو ناوبانگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و له‌ ئاستی وڵاتی ئێران و جیهاندا ده‌ناسرێت و ده‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات له‌ بواری میووزیکدا و تا ئێستا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا له‌گه‌ڵ میووزیک‌ژه‌نه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان کۆنسێرتی کردووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه