15:59 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ململانێ نێونەتەوەییەکان کاریگەریی نەرێنی دادەنێت لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا دژبە داعش
دیداری 3 لایەنی ناڕازی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ فواد مەعسووم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پێبەند بوون بە یاسا و ناڕەزایی دەربڕین لە چوارچێوی دەستووردا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ شاندێكی سێ‌ لایەنی سیاسی (بزووتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی)، لەگەڵ فوئاد مەعسوم كۆبوونەوەیان كردووە.

سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویشی كردەوە، كە شاندی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن ‌و ناڕەزاییەكانیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیاندووەتە سەرۆک كۆمار.

لەبەرانبەر گەیاندنی ناڕەزاییەكان، فوئاد مەعسوم رایگەیاندووە كە دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەو پرسەدا رۆڵی خۆی بگێڕێت ‌و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، چەند لایەنێكی سیاسی هەرێم لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی "ساختەكاری كراوە".

سەچاوە: سوومریە نیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه