02:30 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت/ وازنامەی بەرهەم ساڵح پەسەند کرا
ڕۆحانی لە پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان:
وڵاتانی ئیسلامی وەڵامی جەنایەتەکانی ڕەژیمی زایۆنی بدەنەوە

بەشی ئێران- حەسەن ڕوحانی  رۆژی چوارشەممە لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی دا بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە کوشتوبڕ کردنی مرۆڤەکان و کردەوە دڕندانەکانیان لە ناوچەکە وەڵامدەر بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆحانی وتیشی: ئەوە هەنگاوە دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس هەڵیگرتووە، نایاساییە و هۆی تووڕە بوونی خەڵکی فەلەستین و ناڕەزایی موسڵمانانی دیکەیە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە داخەوە بۆچوون و مەزەندەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە دروست نەبووە و پێی وایە بە بەرگری کردن لە ڕژێمی زایۆنی دەتوانێ ئاگری بزووتنەوەی خۆراگریی گەلی فەلەستین بکوژێنێتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" یش لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا ، جەنایەتی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنیی دژ بە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستینی بە جێی داخ و مەخابن زانی و وتی: ئەم کوشتوبڕە کە ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە ئەنجامی هەنگاوە بێ هزرەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بووە و زایۆنییەکانی هان داوە بۆ جەنایەت کردن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه