02:28 PM   IRAQ
FRIDAY, 17 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا:
ده‌بێ کوشتوبڕی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تی لێک بدرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کوشتوبڕی دڕندانه‌ی هاووڵاتییانی فه‌له‌ستین له‌ غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌بێ کوشتوبڕی هاووڵاتییانی فه‌له‌ستین له‌ دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تی لێک بدرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کوشتوبڕی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ غه‌زه‌ ده‌کات و ده‌شڵێت: هێزه‌کانی ئیسرائیل زیاتر له‌ 60 هاووڵاتیی فه‌له‌ستینیان کوشتوووه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌و کوشتوبڕه‌ له‌ دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تی لێک بدرێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ ڕووداوه‌کانی غه‌زه‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ تورکیا له‌ کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و وڵاته‌ هه‌ندێک وێنه‌ی خۆی بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ تێکڕای ئه‌مانه‌ هه‌وڵێک بۆ خۆکزکردن له ڕای گشتییه‌. ئیسرائیل سیاسه‌تێکی بێ‌بایه‌خ پێوشوێنگری ده‌کات که‌ هیچ کاریگه‌رییێکی نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه