02:28 PM   IRAQ
FRIDAY, 17 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان به‌ مانای پێکهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ ناردنی شاندێکی سیاسی بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ڕه‌ت کرده‌وه‌ و نوێنه‌ری ئه‌و پارته‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌وه‌ به‌ مانای پێکهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ ناردنی شاندێکی سیاسیی کورد بۆ به‌غدای ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: هه‌موو پارته‌ کوردستانییه‌کان ئێستا چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ و دیاریکردنی نوێنه‌ران و ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی بۆ گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێی عێراقن.

زێباری ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش و یه‌کسان له‌ باره‌ی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی به‌ ئامانجی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌ و وتی: گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌ مانای پێکهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه