04:15 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
فه‌تح هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ گه‌وره‌که‌ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی سادقوون ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری له‌پێناو پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ دیکه‌ی هاوپه‌یمانه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌کانی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یس عوزاری له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه‌ له‌پێناو پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ دیکه‌ی هاوپه‌یمانه‌ سیاسییه‌کان.

ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هیچ کێشه‌یێکی بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی هاوپه‌یمانه‌ سیاسییه‌کان نییه‌ له‌وان هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی" و هاوپه‌یمانیی نه‌سر.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه