02:28 PM   IRAQ
FRIDAY, 17 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 101 کەس لە دۆسیەی فه‌تۆ

به‌شی تورکیا- لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فەتۆ)، داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 101 گومانلێکراو ده‌ركرد کە یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن لەنێو هێزە ئاسمانییەکانی توركیادا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فەتۆ)، داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 101 گومانلێکراو ده‌ركرد کە یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن لەنێو هێزە ئاسمانییەکانی توركیادا و له‌نێویاندا كه‌سانێک هه‌بوون كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرابوو و له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون، له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 37 كه‌سیان ده‌ستگیر كران.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێک كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتییه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتوووه‌ كه‌ له ناو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیادا ژمارەیێک سه‌رباز له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ هه‌بوووه‌ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌واڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 101 كه‌س ده‌رچوو كه‌ 78 كه‌سیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ هه‌بوووه‌ و 23ی دیكه‌شیان له‌ داوی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز له ‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌، له‌ سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتیی ده‌ستیان به ‌كار كرد و له‌ 22 پارێزگای سه‌ر به‌ ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان ئه‌نجام دا.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ كۆی 101 گومانلێكراو كه‌ یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن 37 كه‌سیان ده‌ستگیر كران.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه